top of page
خزمەتگوزارییەکانمان
" هاوبەشەکەت لە ڕزگارکردنی ژیان "
لە وانەیەک بۆ ژیان، ئێمە زیاتر لە خولی ڕزگارکردنی ژیان دەڕۆین وەک فریاگوزاری سەرەتایی فریاگوزاری یەکەمی و چارەسەری پێشکەوتووی بەرکەوتە زەبرەکەان و چارەسەری پێشکەوتووی بووژانەوەی دڵ
و هەناسە ، ئێمە راستەوخۆ خزمەتگوزاری دەگەیێنین بۆ ئەو کەسانەی کە پێویستیان پێیەتی
لە ڕێگەی تیمی هاتووچۆی تەندروستیمانەوە، خزمەتگوزاری تەندروستی دەگەیێنین بە کۆمەڵگا بۆ دڵنیاکردنەوەی دەستەبەرکردنی دەستگەیشتن و نایابی لە پاڵپشتی پزیشکی. لە پشکنینی ڕۆتینی و کۆکردنەوەی نموونەی خوێین تاکو گەیاندنی دەرمان و چاودێری فریاگوزاری، ئێمە بۆتی دابین دەکەین
خزمەتگوزارییەکانی تیمی وانەیەک بۆ ژیان
تیمی (سی ئێف ئێڵ) بۆ دابینکردنی پێداویستییە جۆراوجۆرەکانی چاودێری تەندروستی بە خێرایی و وردی دیزاین کراوە
جا ماڵ بێت یان ئۆفیسەکەت یان هەر شوێنێکی تر بێت لە سلێمانی، تیمە پسپۆڕەکەمان ئامادەیە بۆ دابینکردنی چاودێری پسپۆڕی بۆ ئەو کارانەی کە پێویستی بە چاودێری پیشەیی هەیە.چاوەڕوان بن لەگەڵمەنان بۆ فراوانکردنی کارەکانمان لە پارێزگاکانی تری عێراق
تیمی فریاکەوتن
پەرستارە فریاگوزارییە شارەزاکانمان ڕاهێنراون بۆ پێشکەشکردنی چاودێری بە کوالیتی بەرز لە بارودۆخە مەترسیدارەکاندا
ئۆفەرەکانمان
دانانی کانولە
دانان و لابردنی سۆندەی گەدە
دانان و لابردنی سۆندەی میز
تەداوی و پێچانی برین
لابردنی تەقەڵی نەشتەرگەری
هێڵکاری دڵ
پشکنینی ڕێژەی شەکرەی هەڕەمەکی
چاودێریکردنی پەستانی خوێن و ڕێژەی هەناسەدان
وەرگرتنی خوێن بۆ پشکنین
پێدانی دەرمان
پێوانی لێدانی دڵ و گەرمیی لەش
گۆڕین و لابردنی سۆندەی برین
چاودێریکردنی نەخۆش
ڕاکێشانی دەردراوی ناو قورگ
دانانی سۆندەی کۆم
لەگەڵ وانەیەک بۆ ژیان، چاودێری شارەزایان هەمیشە لە بەردەستدایە. با هاوبەشی متمانەپێکراوت بین لە بواری تەندروستی و ڕزگارکردنی ژیاندا
bottom of page