top of page
Search

گاز و پێوەدان

  • info9709292
  • Jan 30
  • 1 min read

  



گازی ئاژەڵ و مرۆڤ کە دەبنە هۆی برین لە پێستدا لەوانەیە هۆکاری مەترسی و هەوکردن بن بەهۆی

گواستنەوەی لیکی پیس بۆ ناو 

جەستە. دەستەکان باوترین شوێنن بۆ گازی مرۆڤ. هەموو گازێک کە بووە هۆی بڕینی پێستەکە دەبێت پزیشک بیبینێت. 

 وریابە کاتێک فریاگوزاری سەرەتایی بۆ کەسێک دەکەیت کە گومانی نەخۆشی هاری سەگی لێدەکەیت

 و کاتێک مامەڵە لەگەڵ ئاژەڵەکە دەکەیت زیندوو بێت یاخود مردار بووەوە. دەستکێش لەدەستبکە ویان دەستت خاوێن بکەرەوە دوابەدوای بەرکەوتنەکە بۆ ئەوەی لە مەترسی تووشبوون بەدووربیت. 



فریاگوزاری سەرەتایی بۆ گازی مرۆڤ یان ئاژەڵ: 


١) دڵنیابەرەوە لە سەلامەتی شوێنەکە. 

٢) سەیری برینەکە بکە بزانە پێستەکە بریندار بووە یان نا. 

٣) ئەگەر خوێنی لێ دێت, ئاساییە و سوودی هەیە بۆ پاک بوونەوەی برینەکە, بە مەرجێکخوێنبەربوونێکی مامناوەند بێت. 

٤) برینەکە بشۆ و دواتر بە لۆکە و باندج بیبەستە. 

٥) داوای هاوکاری بکە لە فریاکەوتنی خێرا. 

  

فریاگوزاری سەرەتایی بۆ پێوەدانی مار: 


١) دڵنیابەرەوە لە سەلامەتی شوێنەکە. 

٢) کەسەکە با نەجوڵێت بە مەبەستی ڕێگریکردن لە خێرا بڵاوبوونەوەی ژەهرەکە, و با بەشێوەی نیمچە

 دانیشتن بێت, و ئەو پەلەی مارەکە پێوەیداوە با لە خوار ئاستی دڵی بێت.  

٣) ئەگەر توانیت ئاو بکە بە برینەکەدا. هەموو پەلەکە بە باندجێکی گەورە بپێچە, بەشێوەیەک توند بێت بتوانیت پەنجە بخەیتە ژێر باندجەکەوە. ئەم شێوازە باشترین ڕێگەیە بتوانیت بڵاوبوونەوەیژەهرەکە خاو بکەیتەوە لە سووڕی خوێندا. 

٤) پەلەکە جێگیر بکە تاوەکو نەجوڵێت. 

٥) چاودێری ئاستی هۆشیاری و هەناسەدانی کەسەکە بکە. دڵنەوایی بکە و هێوری بکەرەوە تا نەجوڵێت. 






 ئەو خاڵانەی پێویستە ئاگاداربیت لە پێوەدانی ماردا: 

٠ ئاگاداربە زۆربەی کات زۆربەی مارەکان هێشتا لە دووری کەمتر لە ١٠ مەتردان لە شوێنی ڕوودانیپێوەدانەکە. 

٠ هەرگیز مەهێڵە کەسەکە بە پێی خۆی بڕوات بۆ نەخۆشخانە ئەگەر ئامێرێکی گواستنەوە بەردەستبوو. 

٠ خواردنەوە کحولییەکان بە کەسەکە مەدە. 

٠ هەرگیز شوێنی پێوەدانەکە مەبڕە و بە دەمیش مەیمژە بە نیازی دەرهێنانی ژەهرەکە. 

٠ سەهۆڵ مەخەرە سەر برینەکە لەوانەیە ببێتە هۆی زیانی زیاتر. 

  

پێوەدانی مێروووکان 

لە زۆربەی حاڵەتەکاندا پێوەدانی مێروو تەنیا هەڵئاوسان و خوران و سووربوونەوە درووست دەکات. بەڵام هەندێک کەسیش هەیە هەستیارییەکی زۆر توندیان هەیە بەم پێوەدانانە و لەوانەیە نزیکی بکاتەوە

 لەگیان لە دەستدان. 




فریاگوزاری سەرەتایی بۆ پێوەدانی مێرووەکان: 


١) دڵنیابەرەوە لە سەلامەتی شوێنەکە. دواتر بزانە کەسەکە نیشانەی هەستیاری تیایە یاخود نا؟ 

٢) بزانە مێرووەکە دەدۆزیتەوە, لەوانەیە هێشتا پاشماوەی لەسەر پێستەکە بەجێهێشتبێت. هەنگشوێنی پێوەدان و کیسی ژەهرەکەی خۆی لەسەر پێستەکە بەجێدەهێڵێت. لە کاتێکدا زەردەواڵە و جۆرەکانی تر وانین. ئەگەر دۆزیتەوە, بە وریایی لێی بکەرەوە. 

٣) بۆ کەمکردنەوەی کزانەوە و ئازاری شوێنەکە, بە ئاوی سارد بیشۆ. 

 
 
logo_edited.png

Tel: +964 (0) 0770 179 44 33

+964(0)0750 179 44 33

ئۆرزدی، کۆشکی دایک، نهۆمی ٣، سلێمانی ،عێراق

  • Whatsapp
  • TikTok
  • Facebook
  • Instagram

© 2025 by CFL Powered and secured by CFL.

bottom of page