هەستیاری
- info9709292
- Jan 30
- 1 min read
Updated: Feb 7

هەستیاری ڕوودەدات کاتێک لەشی مرۆڤ کاردانەوەی دەبێت بۆ تەنێکی نامۆ کە بەری دەکەوێتیاخود دەچێتە ناو جەستەیەوە. بەشێکی زۆری کاردانەوە هەستیارییەکان بێزارکەرن بەڵام خۆشبەختانە مەترسیدار نین.
هەستیاری توند (ئانەفیلاکس) جۆرێکی مەترسیداری هەستیارییە, روودەدات کاتێک جەستەی مرۆڤ بەرکەوتنی دەبێت لەگەڵ تەنێکدا کە زۆر هەستیارە. هەرچەندە دەکرێت بەهۆی وەرزش کردن یاخود نەبونی هیچ هۆکارێکەوە ڕووبدات. هەستیاری توند دەکرێت لە چەند چرکەیەک, چەند خولەکێک, یاخود دوای چەند کاتژمێرێک لە بەرکەوتنی تەنە نامۆکە درووست بێت. وەکو یاسایەک هەتا زووتر جەستەکاردانەوەی بۆ تەنەکە درووست بێت, دۆخی کاردانەوە هەستیارییەکە خراپتر دەبێت. ئانەفیلاکس حاڵەتێکی مەترسیدارە و پێویستە زوو چارەسەری پێویستی بۆ بکرێت.

هۆکارەکانی هەستیاری:
دەکرێت بەهۆی پێوەدانی مێرووەکانەوە
بێت, یان هەستیاری بەرامبەر بە جۆرێکی خۆراک
وەک چەرەسو هێلکە ومیوە, یاخود هەندێک جۆری دەرمان, یان دەکرێت
هۆکاری ژینگەیی بێت وەک پەڕەی
گوڵ و تەپوتۆز و مادە کیمیاییە بۆندارەکان. هەستیاری لەش بەرامبەر پێوەدانی هەنگ
و زەردەواڵە و زەردەزیڕەدەکرێت
زۆر خێرا و مەترسیداربێت
و بگاتە حاڵەتیگیان لە دەستدان.
نیشانەکانی هەستاری
١-هەستیاری کەم و مامناوەند:
٠خوران
٠سوربوونەوەی پێست و دەرکەوتنی لیر
٠پژمە
٠ئاو هاتنە خوارەوە بە لووتدا
٠کۆکە
٢-هەستیاری توند ئانەفیلاکس:
٠ هەڵئاوسانی دەم وچاو و مل
٠ خیزە و دەنگێکی بەرز لە بەشی سەرەوەی ڕێڕەوی هەوا لەکاتی هەناسەداندا
٠ هەناسە تووندی
٠ هەست کردن بە مردن
٠ هێڵنج و ڕشانەوە
٠ لە هۆشخۆچوون

چارەسەری سەرەتایی بۆ هەستیاری توند:
١) هەوڵبدە دڵنیابیتەوە کە کەسەکە لە شوێنێکی بێ مەترسیدایە و داوای هاوکاری بکە لە
سەنتەری فریاکەوتنی خێرا.
٢)کەسەکە بە شێوەیەک دانێ کە هەناسەدانی ئاسان بێت, بەتایبەتی دابنیشێت باشترە.
٣)یارمەتی بدە لە وەرگرتنی دەرمانەکەی خۆی, لە زۆربەی حاڵەتەکاندا دەرزی دژە هەستیاریە.
٤)بەردەوام بە لە چاودێری کردنی.
چۆنییەتی بەکارهێنانی دەرزی دژە هەستیاری:
١) دەرزی EpiPenکە لە شوێنە هەڵگیراوەکەی دەربهێنە. بە توندی بیگرە, بە شێوەیەک کە سەرقاپە پرتەقاڵییەکە بۆ خوارەوە بێت. دواتر سەرقاپە شینەکە لابەرە.
٢) دەرزیەکە بخەرە سەر گۆشتی بەشی دەرەوە و ناوەڕاستی ڕانی کەسەکە. دەتوانرێت بەسەر پۆشاکی تەنکیشەوە بەکاربهێنرێت.
٣) بە سەرە پرتەقاڵییەکەی دەرزییەکە بە توندی فشار بخەرە سەر ڕانی تاوەکو یەکەکە چالاک دەبێت.
٤) بۆ ماوەی چەند چرکەیەک بەو شێوەیە بمێنەرەوە, دواتر بە ڕێکی دەرزییەکە دەربهێنەرەوە.
٥) دوای لێدانی دەرزییەکە, دڵنیابەرەوە کەسەکە سەرمای نییە و مەهێڵە خۆی ماندوو بکات. پەیوەندی بکەبە سەنتەری فریاکەوتنی خێرا ڕاستەوخۆ دوای لێدانی دەرزی ژەمی یەکەم.
ئەگەر کەسەکە هیچ نیشانەیەکی باشتربوونی تیا دەرنەکەوت یاخود بەرەو خراپتربوون چوو پێش
گەیشتنی فریاگوزاری خێرا, ژەمی دووەم دەتوانرێت لێبدرێت ئەگەر بەردەست بوو,واتە دەرزی دووەمیEpiPen.
ئەو کەسانەی بەرەو حاڵەتی شۆک دەچن و هەست بە سەرگێژخواردن و بورانەوە دەکەن,
دەبێت لەسەر پشت بە ڕێکی پاڵبکەون مەگەر لە حاڵەتێکدا ڕشانەوە و کێشەی
هەناسەدانیان هەبێت نەتوانن بە پاڵکەوتوویی بمێننەوە.
ئەوەی گرنگە بزانرێت ئەوەیە کە کەسەکە نابێت بە شێوەیەکی کتوپر دابنیشێت یان هەڵبستێت چونکە دەبێتە هۆی دابەزینی پەستانی
خوێن بە خێرایی. کاریگەری دەرزییەکە وردە وردە کەم دەبێتەوە لەماوەی ١٠-٢٠ خولەکدا , بۆیە هەوڵبدە خێرا داوای هاوکاری بکەیت.
٠ دەست بکە بە هەنگاوەکانی فریاگوزاری یەکەمی ئەگەر کەسەکە لەهۆش خۆی چوو و وەڵامی نەدایەوە.
٠ ئەگەر تۆ یان هەرکەسێکی تر بە هەڵە دەرزییەکەتان پیاچوو, ڕاستەوخۆ داوای هاوکاری بکەن لەفریاکەوتنی خێرا.