نەخۆشی پەیوەست بە گەرماوە
- info9709292
- Jan 30
- 1 min read

حاڵەتێکە ڕوودەدات کاتێک کەسێک بۆ ماوەیەکی زۆر لە کەش و هەوایەکی گەرمدا دەمێنێتەوە کەدەبێتە
هۆی لەدەست چوونی ئاو و خوێی لەش لە ڕێی ئارەقکردنەوەوە.
نیشانەکانی خۆی دەبینێتەوە لە ئارەق کردنەوەی زۆر،هیلاکی، سەر گێژ خواردن ، تینوێتی زۆر، سەرئێشە. لە هەندێک جاردا دەکرێت نیشانەکان زۆر قورستر بن وەک بوورانەوە ، گەشکە ، پەشێوی هۆش،بەرزبوونەوەی
پلەی گەرمی لەش بۆ سەروو ٤٠

فریاگوزاریە سەرەتاییەکان بۆ کەسێک کە تووشی ئەم حاڵەتە دەبێت بریتین لە:-
⁃ دوورخستنەوەی کەسەکە لە شوێنی گەرم و هەتاو
⁃ نەخۆشەکە پاڵبکەوێت و قاچەکانی بەرزبکاتەوە
⁃ باشترە جلەکانی لەبەر لاببرێت
⁃ ئاو یاخود شەربەت بدە بە نەخۆشەکە زووزوو لێی بخواتەوە (نابێت خواردنەوەکە ماددەی
کافاینیتێدابێت وەک چا)
⁃ نەخۆشەکە فێنک بکەرەوە بە پرژاندنی ئاو بەسەر لەشیدا و بەکارهێنانی پانکە
⁃ چاودێری باری نەخۆشەکە بکە ئەگەر باشتر نەبوو داوای یارمەتی بکە و پەیوەندی بە فریاکەوتنەوە بکە