بەرکەوتن و برینداری سەر
- info9709292
- Jan 30
- 1 min read

هەر بەرکەوتن و لێدانێکی سەر ئەگرێتەوە لە بەرکەوتنێکی کەمەوە تاکو مەترسیدار کە بە جۆرێک ببێتە هۆی
لە دەستدانی ژیان.
بە زۆری لە منداڵدا باوە بەڵام هیچ تەمەنێکیی دیکەش لێی بەدوور نیە.
هۆکارەکانی دروستبونی ئەم حاڵەتە ؟
1. کەوتن
2. شەڕ
3. ڕووداوەکانی هاتوچۆ
4. کەوتنی شتومەک بەسەر سەردا

کێ زیاتر لە مەترسیدایە؟
1. منداڵ
2. بەتەمەن و بەساڵاچوو
3. بەکارهێنەرانی کحول و ماددەی هۆشبەر.
نیشانە مەترسیدارەکان
1. کەم بوونەوەی ئاستی هۆشداری
2. برینێکی گەورە
3. خوێن بەربون لە گوێکانەوە
4. گەشکە
5. لەبیر چوونەوە
6. تێکچوون و شێواوی لە کاسەی سەردا
7. ڕشانەوە زیاتر لە جارێک
8. هاتنە دەرەوەی ئاوێکی پاک لە لووت یاخود گوێکانەوە

پێویستە چی بکرێت ؟
هەموو بەرکەوتن و برینداریەک بۆ سەر پێویستە ببرێت بۆ نەخۆشخانەو لەلایەن دکتۆرەوە پشک پێویستی
بۆ بکرێت.
لەکاتی رودانی ئەم حالەتە پێویستە چی بکەیت:
1. دەستپێکردن بە ڕیز بەندیەکانی فریاگوزاری سەرەتای DRSABCD.
2. لەکاتێکدا کە کەسەکە لەهۆشخۆی چووە یاخود ئازاری هەیە لە ملیدا نابێت ملی بە هیچ شێوەیەک
بجوڵێنرێت