بورانەوە
- info9709292
- Jan 30
- 1 min read

بریتییە لە لەهۆش خۆچونێکی کاتی بەهۆی نەچوونی خوێنی پێویست بۆ مێشک.
بەشێوەیەکی گشتی کەسەکە پێش ئەوەی ببورێتەوە بۆ ماوەیەکی کورت خایەن هەست بە گێژبوون دەکات.
ئەم ماوە کەمەش باشترین دەرفەتە بۆئەوەی فریاگوزاری سەرەتایی پێشکەش بە کەسەکە بکرێت پێش
ئەوەی لەهۆش خۆی بچێت.
دەکرێت دەرەنجامی کاردانەوەی لەش بێت بۆ حاڵەتە جۆراوجۆرەکانی وەک قەلەقی, ئازار, برسێتی, هیلاکبوون و شەکەتی. یاخود دەکرێت بەهۆی ئەوەوە روو بدات کاتێک کەسەکە بۆ ماوەیەکی زۆر لەسەر
پێیەکانی ڕادەوەستێت, بەتایبەتی لە پلەی گەرمی بەرز و کەمی ئاستی شەکر لە خوێن و ناڕێکی لێدانی دڵ.

پێویستە چی بکرێت؟
١- یارمەتی کەسەکە بدە لە شوێنێکی هێمن و ئاسودە پاڵبکەوێت کە مەترسی کەوتنی نەبێت.
٢- هەردوو قاچی بەرز بکەرەوە بە گۆشەی .٣° -.٦° پلە بەشێوەیەک بەرزتر بێت لە ئاستی سەری بۆئەوەی خوێن بگەڕێتەوە بۆ مێشکی.
٣- دڵنەوایی بکە.
ئەگەر توانیت و دەرفەتت هەبوو بزانە بۆچی هەست بە گێژ بوون دەکات. ئەگەر کەسەکە بورابێتەوەدەبێت کتوپڕ و یەکسەر بەهۆش خۆی بێتەوە. بەڵام ئەگەر بێهۆش بوو و وەڵامی نەبوو پەیوەندی بکەبە سەنتەری فریاکەوتنی خێرا.