دەربارەی ئێمە
"Your Lifeline to Essential Skills."
ئێمە کێین
لە وانەیەک بۆ ژیان ئەرکی ئێمەیە کە پاڵەوانی رۆژانە بەهێز بکەین. ئێمە خەڵک پڕچەک دەکەین بە فێرکردنی کارامەیی ڕزگارکردنی ژیان و متمانە بەخۆدان لە کاتی حاڵەتی فریاکەوتندا. خولە جیا جیاکانمان بە شێوازێک دروست کراون تاکو ئەو زانیاریانەو ئامرازانەی کە پێویستتە بۆ گۆڕانکاری لە کاتی زۆر پێویستدا
وەرە پێشەوە، دەربکەوە و ببە بە پاڵەوان لە ناو کۆمەڵگاکەتدا. وەرە لەگەڵمان بن لە وانەیەک بۆ ژیان و گۆڕانکاری
لە ژیاندا بکە، سەرەتا بە هی خۆت

:ئامانجەکەمان
بەهێزکردنی تاکەکان بە زانیاری تەندروستی پێشکەوتوو و کارامەیی ڕزگارکردنی ژیان
:ئێمە چی دەکەین
بڵاوکردنەوەی زانیاری پزیشکی گرنگ -
فێرکردنی کارامەیی تەندروستی پراکتیکی -
گەیاندنی باشترین خزمەتگوزاری تەندروستی -
:تیمەکەمان
پێکهاتوون لە پزیشکی شارەزا لە بواری ڕاهێنانی فریاگوزاری سەرەتایی، فریاگوزاری یەکەمی، چارەسەری پێشکەوتووی بووژانەوەی دڵ و چارەسەری پێشکەوتووی بەرکەوتە زەبرەکان
تیمێکی هاتوچۆی تەندروستی بە باشترین ئامێری تەندروستی کە ئامادەن لە هەر حاڵەتێکی نەخوازراوی تەندروستیدا
خزمەتگوزاری لە ماڵەوە، کەمپ و بۆنەکان کە پزیشک و پەرستار راستەوخۆ دەگەنە خزمەتت
پەیامەکەمان
Class for life
سڵاو، من د. ڕۆژگار ئیبراهیم، پسپۆری قوڕگ و گوێ و لووت و دامەزرێنەری وانیەک بۆ ژیانم. لە سەرتاسەری پیشەمدا لە حاڵەتی نەخوازراوی تەنگانەدا، بینیومە چۆن یەک کاری بوێرانەی تێگەیشتووانە توانیویەتی ژیانی خەڵک ڕزگار بکات. ئەم ساتەوەختە بەهێزانە ئیلهام بەخش بوون بۆم بۆ ئەوەی وانەیەک بۆ ژیان دابمەزرێنم، جێگایەک کە هەر کەسێک دەتوانێت ئەم شارەزاییانە فێر بێت بۆ گۆڕانکاری ڕزگارکردنی ژیان
خولی فریاگوزاری سەرەتایی، فریاگوزاری یەکەمی، چارەسەری پێشکەوتووی بووژانەوەی دڵ و چارەسەری پێشکەوتووی بەرکەوتە زەبرەکان پێکهێنراون تاکو متمانە بە خۆت و شارەزاییت هەبێت بۆ کرداری یەکلاکەرەوە لە کاتێکدا کە هەر چرکەیەک گرنگە
لە وانەیەک بۆ ژیان، ئێمە باوەڕمان بە توانای بێ ئەندازە هەیە لە کەسانی ئاسایی بۆ ئەوەی ببن بە ڕزگارکەری ژیان. لە ئەمڕۆوە گەشتەکەت لەگەڵمان دەست پێ بکە! سەردانی ماڵپەڕەکەمان بکە و فۆلۆومان بکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانمان بۆ زانیاری زیاتر لەسەر خولەکانمان. پێکەوە با جیهانێک دروست بکەین کە زانیاری، بوێری و کردار یەک دەگرن بۆ ڕزگارکردنی ژیان
Dr.Rozhgar Ibrahim Mohammed

CFL دامەزرێنەری







تیمەکەمان

DR.LANA SABAH MUSTAFA
Doctor MBChB

DR.PAROSH SHWAN MOHAMMED
S.H.O Anesthesiology

DR.ROZH OTHMAN EHMAD
Doctor MBChB

DR.OMAR ALI MOZAN
Doctor MBChB

DR.RAZ SABAH MOHAMMED
Doctor MBChB

DR.SANA TARIQ HASSAN
Doctor MBChB

DR.ASSA SHAHZAD ALI
Doctor MBChB

DR.WARZER OTHMAN ALI
Doctor MBChB

DR.ŞAD MUHSIN ALI
Doctor MBChB
CFL
Our Clients
